٣ ئاب ٢٠١٦ - ٠٧:٢٦
کوژرانی پێنج کەس لە پەلاماری کیمیایی تیرۆریستەکان بۆسەر شاری حەلەب

پەلاماری کیمیایی تاقمەکانی تیرۆریستی بۆسەر شاری حەلەبی سوریا ، کوژرانی پێنج کەسی لێکەوتەوە .

به پێی هەواڵ دەریی ئەهلو بەیت(ع) ، ابنا :بە گێڕانەوە لە ماڵپەڕی میسری یەوموسابع، محەمەد حزوری سەرۆکی ناوەندی تەندوروستیی شاری حەلەب وتی :  دوابەدوای هاوێژرانی گوللەهاوەنی هەڵگری  گازی ژەهراوی  لەلایەن تیرۆریستەکان بۆسەر بەشی کۆنی شاری حەلەب، پێنج کەس کوژران و نۆ کەسیش لەبەر هەڵمژینی گازەکە، زیانیان وێ کەوت  .

هاوێژرانی گوللە هاوەن بەرەو ناوچەی سەلاحەدینیش  دوو کوژراوی لێکەوتەوە .

هەروەها دوای پەلاماری بە هاوەنی تیرۆریستەکان بۆسەر ناوچە ئاوەدانەکانی شاری حەلەب  شەش کەس بریندار بوون .

شاری حەلەب  و ناوچە ئاوەدانەکانی هەموو ڕۆژێ شایەتی پەلامارەکانی بەهاوەن و مووشەکی تیرۆریستەکانە کە لەلایەن ڕۆژاواوە داکۆکیان لێ دەکرێت و لەم پەلامارانە شارومەندانی  بێ دەرەتای سوری دەکوژرێن و بریندار  دەکرێن...

کۆتایی کورتە نامە310